لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سلێمانی پێکدەھێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسان، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر بە بەڵگەوە سەلمێنرا تورکیا هێرشی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەن باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکات و نامەی ناڕەزایی پێبدات.

دیلان غەفور، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕووداوەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانین و لەهەرسێ لیژنەی بەرگری و دەرەوە و گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی هۆکاری ڕووداوەکە پێکهێنراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بە بەڵگە سەلمێنرا تورکیا لە پشت ئەو هێرشەوەیە، ئەوا داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا بکات و نامەی ناڕەزای پێبدات.

لەکاتێکدا، دوێنی ئێوارەوە تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویدا و لەئێستادا چەندین لیژنە بۆ خستنەڕووی هۆکاری تەقینەوەکە پێکهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا