پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە سەختەی خوێندکاران پیایدا تێپەڕیون بڕیادرا ساڵی خوێندنی 2021- 2022 بە نەکەوتوو بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن هەژماربکرێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو خوێندکارانەی نمرەی پێویستیشیان بۆ دەرچوون بەدەستنەهێناوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022 دەچنە قۆناغێ داهاتووی خوێندنەکەیان.
ئەوەش هاتووە، لە داهاتوودا تەواوی ڕێنماییەکانی ئەو بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە تەواوی عێراق دەکرێت.