پۆڵەتیک پرێس
هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی بە باشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلەکانی دیکە دەکات.
هۆنۆر ئێکس 40 جی تی شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن695فایف جی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە شەش، هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 5100 میلی ئەمپێرە.