پۆڵەتیک پرێس
ئەیسۆس کۆمیوتەری نوێی ڕۆگ ستریکس سکار ١٧ بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات تا یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکان.
پێکهاتەکەی لە پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە، دووریەکانی(٢٨/٢٨٢/٣٩٥) ملیمە، کێشەکەی ٢.٧ کیلۆگرامە، قەبارەی شاشەکەی ١٧.٣ ئینجە بەدیقەی پیشاندانی ١٩٢٠/١٠٨٠ و ٢٥٦٠/١٤٤٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٣٠٠ هێرتز، وایلێدەکات یەکێک بێت لەباشترین کۆمپیوتەرەکان بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان.
چارەسەرکەری ئەی ئێم دی ڕایزن ناین ٥٩٠٠ ئێچ ئێکس و چارەسەرکەرەکانی وێنەی نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس ٣٠٦٠ و نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس٣٠٧٠ و نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس٣٠٨٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ٦٤ گێگابایتە، میمۆریەکەی یەک تێرابایتە.
بە سیستمی ویندۆز ١٠ هۆم کار دەکات، دەرچەکانی یو ئێس بی ٣.٢ جین ٢ تایپ سی و ئێچ دی ئێم ئای هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە.