ئەپڵ پلان دادەنێت ڕەنگێکی نوێ بۆ ئایفۆن ١٣ زیاد بکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ گەشەی بە زنجیرە مۆبایلەکانی، ئایفۆن ١٣داوە لە مانگی ئەیلولدا بە فەرمی دەیخاتە بازاڕەوە، ڕەنگێکی نوێ زیاد دەکات بۆ زنجیرە مۆبایلەکانی.

ئەپڵ ٤ مۆدێلی ئایفۆن ١٣ دەخاتە بازاڕەوە، کە بریتین لە ئایفۆن ١٣، ئایفۆن١٣ مینی، ئایفۆن ١٣پرۆ، ئایفۆن ١٣ پرۆماکس.

ڕەنگە سەرەکیەکانی ئایفۆنەکە بریتییە لە ڕەش و سپی، بەڵام ڕەنگێکیتریان بۆ زیاد کردووە کە ئەویش ڕەنگی ئاڵتونیە.

بەپێی وتەبێژی کۆمپانیاکە ئەو ڕەنگە ناسراوە بە سەنسێت گۆڵد، هەروەها ڕەنگێکیتر کە بە ڕۆزگۆڵد ناسراوە، مۆبایلەکە کامێراکانی ڕووکاری دەرەوەی بە پێوانەیەکی گەورەتر دروست کراوە.

بەپێی دزەکردنەکان ئەپڵ، هەستەوەری لیداری بۆ کامێراکان زیاد کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا