پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەستیان بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی کارەبا لە گوندەکان کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “تیمەکانی کارەبای ئامێدی لە ناحیەی چەمانکێ و گوندەکانی بیبافا، گوندێکی، هاریکێ، سپیندارێ، بەرئاشێ و شوێنە گەشتیارییەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا کرد”.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی کارەبا، زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبایان بڕی و سەرپێچیکارانیشیان سزا دا.