پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گووگڵ تابلێتە نوێیەکەی گۆگڵ پێکسڵ تابلێت بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات.
گووگڵ پێکسڵ تابلێت کێشەکەی 271 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید توو ئێکسە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی2208/1768 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە.
چارەسەرکەری گۆگڵ تێنسەر و چارەسەکەری وێنەی مالی جی78 ئێم پی20ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.