سیگناڵ تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بۆ کێبڕکێکردنی واتس ئاپ

پۆڵەتیک پرێس

بەرنامەی سیگناڵ سودێکی زۆری لەو بارودۆخە وەرگرت کە واتس ئاپ بە هۆی تایبەتمەندییە نوێیەکانیەوە تێی کەوتبوو، بە هۆی ئەوەی کە ژمارەی بەکارهێنەرانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە دەستی کرد بە زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ تاوەکو بەکارهێنەرانی بەردەوام بن لە بەکارهێنانی

تایبەتمەندییە نوێیەکان

١-دانانی ئیمۆجی جوڵاو
سیگناڵ ئیمۆجی جوڵاوی بۆ بەرنامەکەی زیاد کرد بەهۆی ئەوەی، زۆرێک لە بەکارهێنەران بەکاری دەهێنن

٢-گۆڕینی باکگراوندی چات
زیادکردنی تایبەتمەندی گۆڕینی باکگراوندی چاتەکەت بۆ هەر وێنەیەک خۆت بتەوەێ، ئەم تایبەتمەندیە لە واتس ئاپیش بەردەست بوو

٣-کەمکردنەوەی داتاکان
سیگناڵ داتای کەم بەکاردەهێنێت، لەبەر باری داریی بەکارهێنەران

٤-پێشنیاری پەیوەندی کردن
سیگناڵ ئێستا ڕێگەی بینینی تایبەتمەندیکانی ئای ئۆ ئێست، پێدەدات لە ناو بەرنامەکەیدا

٥-داگرتنی فایلەکان
سیگناڵ ڕێگە دەدات فایلەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دابگریتە ناو مۆبایلەکەت

٦-کۆنفرانس
زیاد کردنی تایبەتمەندی پەیوەندی بە شێوەی کۆنفرانس، کە لە یەک کاتدا ٨ کەس دەتوانن لەسەر هێڵ بن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا