پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لەکۆی 25 پڕۆژەیاسای پێشکەشکراو بە پەرلەمان، 22یان پەسەندکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای کرد، “%88ی پڕۆژەیاساکانی حکومەت لە پەرلەمان پەسەندکراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەکۆی چوار هەزار و 313 پرسیاری پەرلەمانتاران کە لە بەرپرسانی حکومەتیان کردووە، سێ هەزار و 862 پرسیار وەڵامدراونەتەوە”.
باسی لەوەش کرد، “لەماوەی سێ ساڵدا وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم 280 جار سەردانی پەرلەمانیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران”.