جۆ بایدن بەڵێنی ئاسایی بوونەوەی ژیان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

كاندیدی دەرچوووی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكەی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بەڵێن بەگەلی ئەمریكا دەدات بەسەر كۆرۆنادا سەردەكەون و ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، گەلی ئەمریكا لەگەڵ كۆرۆنا لەجەنگدایە، دڵنیایشیدا بەسەر ڤایرۆسەكەدا سەردەكەون و ژیانیش ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆرۆنا هەموویانی ماندووكردووە و وڵاتی لێك دابڕیووە، بەڵام جەخت لەوەدەكاتەوە ئەمریكا بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.

هەروەها بایدن داوایكرد، هاوڵاتیان لە پشووەكانی رۆژی سوپاسگوزاری و نوێڵ و سەری ساڵی نوێدا خۆیان بپارێزن، داواشیكرد لەو بۆنانەدا گەشت نەكەن.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا، ئەمریكا بەیەكەم وڵات دێت كە پشكی شێری لە توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەركەوتووە، بەجۆرێك تائێستا زیاتر لە 250 هەزار كەس بەكۆرۆنا لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریكا پلانیان هەیە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا كوتان بۆ 20 ملیۆن كەس ئەنجام بدەن، پێشبینیشكراوە بۆ ئەو كوتانە كارمەندانی چاودێری تەندروستی و بەساڵاچووان لە پێشەوەی كوتانەكە بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا