بودجەی وەزارەتی بەرگری توركیا بۆ 2023 گەورەترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وەزارەتەدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا لە پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 بودجەی وەزارەتی بەرگریی بە 460 ملیار لیرە دیاریكردووە، كە گەورەتین بودجەی ئەو وەزارەتەیە لە مێژووی كۆماری توركیادا، ئەمەش مشتومڕی پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەی لێكەوتووەتەوە.

پەرلەمانی توركیا سەرقاڵی خوێندنەوەیە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ی وڵاتەكەی، كە بڕەكەی چوار ترلیۆن و 470 ملیار لیرەیە. بودجەی وەزارەتی بەرگریی توركیاش مشتومڕ لەناو پەرلەماندا دروست دەكات.

نورەدین جانكلی، پەرلەمانتار و یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی ئاكەپە دەڵێت: هەرچەندە ئەم بابەتە زۆر نابێتە ڕۆژەڤ، بەڵام ئێمە پارەیەكی زۆر بۆ پاراستنی ئەم خاكە خەرج دەكەین، ئەمڕۆ توركیا بۆ پاراستنی خاكەكەی ناچارە سەربازەكانی لە سێ وڵات جێگیربكات، پارەیەكی زۆر بۆ دابینكردنی سەقامگیریی خەرج دەكرێت.

بەوتەی جانكلی، هەر ڕۆكێتێكی فڕۆكەی ئێف 16 نرخەكەی لە 400 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات تا 2.1 ملیۆن دۆلار، ئەو ڕۆكێتانەشی توركیا خۆی دروستی دەكات، تێچووی هەر دانەیەكی 2.1 ملیۆن دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا