پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابیلیۆن ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەنگاوەرێكی ئازایە و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكەكەی، پەیوەندییەكی زۆر گرنگە و پڕ بایەخە.
رەیان كلدانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلمەسرا، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە جەنگاوەرێكی ئازا دەناسێنێت و دەشڵێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندی برایە لەگەڵ برا.
كلدانی ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەنگاوەرێكی ئازایە و بەهۆی ئەو حیكمەت و شارەزایەی كە هەیەتی، پێویستە هەرێمی كوردستان و عێراق شانازی پێوە بكات.