كازمی داوایەك ئاراستەی سەدر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی بارودۆخی بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر دەكەین كە وەك چۆن هەمیشە پشتیوانی لە دەوڵەت كردوە داوا لە خۆپیشاندەران بكات لە سەر دامودەزگا حكومییەكان بكشێنەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئەمڕۆ لە عێراقی ئازیزماندا رویاندا، كە خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر ناوچەی سەوز و چونە ناو دامودەزگاكانی حكومەتەوە، ئاماژەن بۆ جددیەتی لێكەوتەكانی بەردەوامبون و كەڵەكەبونی ناكۆكیە سیاسییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە دوپاتیدەكەینەوە كە زیادەڕۆییكردنی خۆپیشاندەران بۆسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوەیەكی سەركۆنەكراوە و لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەكانە، داواش لە موقتەدا سەدر دەكەین وەك هەمیشە كە پشتیوانی لە دەوڵەت كردوە و جەختی لەسەر شكۆمەندی و ڕێزگرتن لە هێزە ئەمنییەكان كردوەتەوە، داوا لە خۆپیشاندەران بكات لە دامودەزگا حكومییەكان بكشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا