پۆڵەتیک پرێس
تێکنۆ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت بەهۆی تایبەتمەندی و نرخەکەیەوە.
تێکنۆ سپارک ناین بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 407 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.