تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی ئێم13 دەخاتەڕوو.

گالاکسی ئێم13 کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری پی ئێڵ ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری ئێکسینۆس850ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 189 یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا