لە عێراق زیاتر لە 3000 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ئاماری 24 کاتژمێری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، “تاقیگەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیی سێ هەزار و 88 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و 90 حاڵەتی چاکبوونەوەیان تێدا تۆمارکراوە”.

ئەوەش هاتووە، “دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە عێراقدا تۆمارکراوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە دوو هەزار و 981 حاڵەتی نوێی توشبوون و سێ هەزار و 102 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک