بافڵ تاڵەبانی: ‏‎ئەركی هەموومانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستوورییەكانمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاو کردەوە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوەو وتی، “‏‎بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم”.

وتیشی، “هیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان”.

جەختی لەوەش کردەوەو وتی کە، ئەركی هەموومانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستوورییەكانمان. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا