زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بە باشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

زیت تی ئی نوبیا ڕێد ماجیک سێڤن ئێس پڕۆ کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 165 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، ڕامەکەی 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی یەک تێرابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا