مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ ئی30 بەتایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی مۆتۆ ئی30 کێشەکەی 198 گرامە، ئەستوریەکەی 9.1 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

چارەسەرکەری یونیسۆک تی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا