لینۆڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لینۆڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی جیاواز بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

لینۆڤۆ لیجن 3 ئیلایت کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلید 2ئێکسە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1750 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+10+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی ڕەش، سپی، ئاڵتونی، پەمەیی و سەوز بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا