پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکەی پێبکات.
مۆبایلی گالاکسی جەمپ توو شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری ئێکسینۆس1280ی تێدابەکارهاتووە، شاشەکەی بە شوشەی گۆرێلا گڵاس فایف داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین، سپی، سەوز و نرخی 336 دۆلار بەردەست دەبێت.