پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری ئەم سکاڵایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، “پارتی یاخی بووە لە دەستووری عێراق و پەیوەست نییە بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە”.
هەر لە نوسراوەکەدا کە ئاراستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی کردووە ئەو پەرلەمانتارە سکاڵا لەسەر هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماردەکات، “بەوەی تۆمەتبارن بەوەی ڕێگەیان داوە بە کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد لە بەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی شەممە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو، “ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی 30ی ئایاری 2022 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی له یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه به گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه دادگای فیدڕاڵی ناده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه”.