هەڤاڵ ئەبوبەکر: بریندارێکی دیکە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کەمێک پێش ئێستا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرایکرد، یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە و بەمجۆرە ژمارەی قوربانیان گەیشتە 11 کەس.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا بەهۆی تەقینەوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندارن و چواری دیکەش هێشتا لەژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەکەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا