ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می بەردەوامە لە دروستکردنی ئامێرە زیرەکەکان بە باشترین شێوە، لەئێستادا مۆبایلی ڕیەڵ می کیو فایف ئای بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو ڕاگەیاند.

مۆبایلی ڕیەڵ می کیو فایف ئای کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا