پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین کاتژمێرە زیرەکەکان.
کاتژمێری هواوی ۆچ جی تی3 پڕۆ کێشەکەی 50 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی466/466 پێکسڵ، بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کاردەکات.
لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکیەکانی ڕۆژانە، لێدانی ترپەی دڵ و پلەی گەرمی جەستە بزانرێت، کاتژمێرەکە توانای بەرگەگرتنی ئاوی تا قوڵی 50 مەتر هەیە، چوارچێوەی کاتژمێرەکە لە تیتانیۆم یان سیرامیک دروستکراوە.