سعودیە داوایەکی بایدن ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، قەیرانێک لەنێوان ئەمریکا و سعودیە لەئارادەیە و بەرەو ئاڵۆزی دەچێت هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دۆسیەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی کان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سعودیە کردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکات.

ئەوەش هاتووە، ئەم قەیرانەی نێوان ئەمریکا و سعودیە لەکاتی جەنگی ئۆکرانیا زیادیکردووە و سعودییەکان ڕازی نین بەو داواکارییەی بایدن.

ئاماژە بەوەشکراوە، “گەورە بەرپرسانی خێزانی فەرمانڕەوای سعودیە، بەتوندی دژی بایدن وەستاونەتەوە و وتویانە، بایدن هەوڵ دەدات ئەجێنداکانی خۆی بەسەر سعودیەدا بسەپێنێت و دەستوەردەداتە کاروباری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ”.

باس لەوەشکراوە، “بەرپرسانی سعودیە دەڵێن ئیدارەی بایدن لە یەمەن دژی سعودیە وەستاوەتەوە و هەوڵ دەدات سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر بهێنێتە دەرەوە، ئاواش بەنیازە سعودیە داواکاریەکانی جێبەجێ بکات!”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا