تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی تێکنۆ

پۆڵەتیک پرێس

تێکنۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی تێکنۆ پۆپ10 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی تێکنۆ پۆپ10 کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 5.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6762 هێلیۆ پی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێکاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا