زێت تی ئی بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و لەڕووی نرخەوە ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەکات.

زێت تی ئی بلەید ڤی 40 ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 184 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینجە بەدیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 263 مۆمە.

چارەسەرکەری یونیسۆک تی618 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم پی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا