ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می مۆبایلی ڕیەڵ می نارزۆ 50ئەی پرایم بەتایبەتمەندی جیاواز و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی ڕیەڵ می نارزۆ 50ئەی پرایم کێشەکەی 207 گرامە، ئەستوریەکەی 9.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 720/1600 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 570 مۆمە.

realme will introduce an inexpensive smartphone Narzo 50A Prime with a  capacious battery | gagadget.com

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوای گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی خۆڵەمێشی و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا