شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێف6 پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێف6 پڕۆ کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامیرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا