بەڤیدیۆ.. ژنێک ڕێویەک دەخاتە پێکەنین

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە ژنێک بەناوی میکایلا ڕاینز یاری لەگەڵ ڕێویەک بەناوی دیکسی دەکات، لەوکاتەدا ڕێویەکە بە دەنگێکی بەرز پێدەکەنێت.

ڕاینز ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە بەناوی “پاراستنی ڕێوی”، لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ژنێک گرنگی بەڕێویەکە دەدات و یاری لەگەڵ دەکات ڕێویەکەش بە دەنگێکی بەرز پێدەکەنێت زۆر لە دیمەنی پێکەنیناوی و خۆشی منداڵان دەچێت، بەڕێوەبەری دوکانێکی ئاژەڵان بەناوی جیسی سوانسۆن وتی: “ڕاینز پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەل ڕێوی دیکسی هەیە، دوای ئەوەی لە کێڵگەیەک ڕزگاری کرد و ژیانێکی هێمن و دڵنیاکەرەوەی بۆ دابین کرد”.

سيدة تداعب ثعلب وتجعله يضحك بصوت عال كالأطفال.. فيديو - برسبي نيوز

ڕێوی لە خێزانی ئەو جۆرە سەگانەیە کە قەبارەیەکی بچوکیان هەیە، نزیکەی 27 جۆری جیاواز ڕێوی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی کە ناوی ڕێوی دەهێنرێت مەبەست لێی ڕێوی سوورە، چونکە باوترین جۆری ڕێویە لە نیوەی ڕۆژئاوای جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام جۆری جیاوازی ڕێوی لە هەموو کیشوەرەکاندا دەدۆزرێتەوە، بەشێوەیەکی گشتی بەشێکی زۆری ڕێویەکان لە ژینگەی کێویدا دوو بۆ سێ ساڵ دەژین، بەڵام لە خێزاندا 10 ساڵ یان زیاتر دەژین، ڕێوی یەکێکە لەو ئاژەڵانەی مرۆڤەکان لێی نزیک نابنەوە و زۆر بەئاگاداریەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن، هەروەها زۆر بەکەمی وەک ئاژەڵێکی ماڵی لە ماڵەوە بەخێو دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا لە هەندێک ناوچەی شار و باخچەی ماڵەکاندا ڕێویەکان دەردەکەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا