بەوێنە.. زانایان گەورەترین ئاژەڵی سەر زەویان دۆزییەوە

پۆڵەتیک پرێس

زانایان پێیان وایە ئەم ئاژەڵە لەوانەیە یەکەم ئاژەڵی زەبەلاحی سەر زەوی بێت، درێژی جەستەی 56 پێیە و کێشەکەی 40 تەنە، لە ویلایەتی نیڤادا دۆزیویانەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 246 ملیۆن ساڵ.

زانایان دەڵێن: ” ئاژەڵی Cymbospondylus youngorum لەوانەیە یەکەم گەورەترین ئاژەڵی سەر ڕووی زەوی بێت”، ئەو ئاژەڵە بە بەردبووە لە چینێک بەردی تریاسی ناوەند دەرهێنراوە کە لە چیای ئۆگوستا زۆرە.

ئەو ئاژەڵە نموونەیەکە لە ئیکسیۆسوروس، گروپێکن لە خشۆکە دەریاییەکان 90-250 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەم جار لە زەریاکانی زەویدا سوڕاونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا