فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 188 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ئاماری ئەمڕۆی بانکی ناوەندی عێراق هاتووە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس بەڕێژەی %6.93 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 188 ملیۆن و 163 هەزار و 471 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق 202 ملیۆن و 352 هەزار و 15 دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا