عێراق پلانێکی نوێی نەوت پەسەند دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق پلانی کۆمپانیای بریتیش پاترلیۆم (بی پی)پەسەند دەکات، بۆ جیاکردنەوەی چالاکیەنەوتیەکان لە عێراقدا، لە چوارچێوەی دەرکەوتنی کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی بەریتانی، کە سەرنج دەخاتە زۆرترین بەرهەمهێنان بەبەکارهێنانی کەمترین کاربۆن.

کۆمپانیای نوێی بەسرە بۆ وزەی سنوردار، پشکی هەیە لە کۆمپانیای بریتیش پاترلیۆم لە کێڵگەی نەوتی زەبەلاح لە ڕومەیلەی عێراق، هەروەها هاوبەشی دەکات لەگەڵ دامەزراوەی پەترۆڵی نیشتیمانی چینی، کە هاوبەشی کۆمپانیا بەریتانیەکەیە لە ناوچەکە.

بریتیش پاترلیۆم لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو پرۆژە هاوبەشە نوێیەی لە عێراق هەیەتی، لەگەڵ پەترۆچاینا ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێی گرێبەستەکە کە ساڵی 2034 کۆتایی دێت، نەوت بەرهەم بهێنن.

کێڵگەی نەوتی ڕومەیلا لە ساڵی 1953دۆزراوەتەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت، بەرهەم هێنان لەو کێڵگەیەوە لە ساڵی 2010ەوە دەستی پێکردووە، توانای بەرهەم هێنانی نزیکە 2 ملیۆن و 100هەزار بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێکدا، لە ساڵی 2020دا لە ڕۆژێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 500هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم هێنراوە.

کۆمپانیای بریتیش پاترلیۆم، نەوت و گاز لە یەک جیا دەکاتەوەو، دەیگۆڕێت بۆ وزەیەکی نوێ لە مانگی ئایارەوە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە سەبارەت بە، تێکەڵکردنی چالاکیەکانیانی نەوت و گاز لەگەڵ ئەنگۆلا،بۆ پێکهێنانی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وزە لە ئەفریقا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا