مەترسیەکانی خواردنی ناوکە شوتی

پۆڵەتیک پرێس

ماریا ڕۆزانۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسی، مەترسیەکانی خواردنی شوتی بە ناوکەوە ئاشکرا دەکات.

ئەو پسپۆڕە هۆشداریدا لەوەی خواردنی شوتی بەو ناوکەی کە تیایەتی مەترسی لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، ڕەنگە ببێتە هۆی هەو کردن و ژەهراوی بوون و جەستەت.

وتیشی”ناوکی شوتی ترشی ئەمینی سیترۆلینی تێدایە، ئەگەر کەسێک تەندروست باش بێت کێشەی نیە بەڵام ئەگەر هاتوو هەندێک نەخۆسی لە سیستی میزکردن و خوێنیدا هەبوو ئەمە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورەی تەندروستی.

ڕوونیشی کردەوە، قوتدانی چەند ناوکە شوتیەک، نابێتە هۆی مەترسی بەڵام ئەگەرهاتوو بەردەوام بوویت لە خواردنی مەترسی دروست دەکات، هەروەها پێویستە زۆر ئاگاداری منداڵی خوارد تەمەن سێ ساڵان بیت کاتێک شوتی پێ دەدەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا