پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گۆگڵ لە مانگی داهاتودا نوێترین مۆبایلی پێشکەوتووی دروست دەکات کە لەگەڵ تۆڕی فایف جی کاردەکات.
مۆبایلی پێکسڵ فایف ئەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، دووریەکەی(144/70.4/8) ملیمە، کێشەکەی 151 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی شەش ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 432 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن765جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ620ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامیڕا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
مۆبایلەکە لەمسە، پارچەی ئێن ئێف سی و دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.1ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4080 میلی ئەمپێرە.