هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

هۆنۆر مۆبالێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ و هواوی پێدەکات.

مۆبایلی پلەی فایف تی پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 179 گرامە، دووریەکەی(160.7/73.3/8.4) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای رووناکیەکەی 399 مۆمە.

Honor تنافس سامسونغ وهواوي بهاتف مميز ورخيص الثمن

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ و چارەسەرکەری وێنەیی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 64 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی بەنزیکی 200 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا