پەروەردەی كەركوك بڕیاری بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی خوێندنی كوردی ڕادەگرێـت

پۆڵتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك بەبیانووی نەبوونی فەرمانی وزاری ساڵی 2019 بڕیاری بەگرێبەستكردنی ژمارەیەكی زۆر مامۆستای وانەبێژی خوێندنی كوردی لە كەركوك رادەگرێت ئەوەش نیگەرانی لای بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك دروستكردووە.

پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی خوێندنی کوردی لەكەركوك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” پەروەردەی كەركوك بیانووی ئەوەی گرتووە ئەودەرچووانەی زانكۆ كە بوون بە مامۆستای وانەبێژ بەڵام فەرمانی وزاری ساڵی 2019 یان نییە ناتوانرێت بكرێن بەگرێبەست و پێیان وتوون كە بڕیارو ڕێنماییەكان نایان گرێتەوە”.

وتیشی، جیگەی نیگەرانییە دەرچووی زانكۆ لەشارەكانی خوارو ناوەڕاستی عێراق كە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی هاتوونەتە كەركوك گرێبەستیان بۆ بكرێت بەڵام دەرچووانی زانكۆ لە ناوپارێزگای كەركوك بەبیانووی نەبوونی فەرمانی وزاری بۆساڵی 2019 نەتوانرێت گرێبەستیان بۆ بكرێت و بێبەشبكرێن لەمافەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیا دراوە زیاتر لە 10 هەزار مامۆستا لەسنوری كەركوك بكرێن بە گرێبەست لەو ژمارەیەش 8هەزار مامۆستای بۆ عەرەب دەبێت و نزیكەی هەزارو 600 مامۆستاش لەسەر پشكی كورد دەبێت بكرێت بەگرێبەست بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك بەبیانووی نەبووی فەرمانی وزاری 2019 بڕیاری بەگرێەبستكردنی نزیكەی 600 مامۆستای كوردی راگرتووە كە دەرچووی ساڵانی 2015 و 2016 و 2017 و 2018 بەڵام فەرمانی وزاری ساڵی 2019 یان نییە.

بەوتەی بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی خوێندنی کوردی لەكەركوك، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك بەوكارەی مەبەستییەتی كێشە بۆ كور دروست بكات ئەگینا بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی كوردی هیچ گرفتێكی نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا