ئەو کەسانە کێن کە نابێت توو بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسی ئۆلگا کۆرابێلڤا، ڕوون کردنەوە دەدات لەسەر ئەو کەسانەی نابێت بلوبێری بخۆن.

کۆرابێڵڤا وتی، ئەو کەسانەی کە بەڕاستی دەیانەوێت کێش دابەزێنن، ڕێجیم دەکەن باشتر وایە بلو بێری نەخۆن.

بەپێی وتەکانی ئەو پسپۆڕە، بلوبێری یاخود هەموو جۆرەکانیتری توو، هەستی برسێتیت زیاد دەکات، ئەگەر کەسێک بڕیاری دابێت کالۆری کەم بکاتەوە، بە شێوەیەکی کاتی خۆی لە خواردنی جۆرەکانی توو بە دوور بگرێت، یان ئەگەر خواردی لەگەڵ ماست و پەنیر باشترە بیخوات.

ئاماژەی بەوەش دا، خواردنی ٤٠٠ گرام توو لە ڕۆژێکدا، زیان بە تەندروستی کەسانی پێگەیشتوو ناگەیەنێت، بەڵام باشتر وایە لە کاتی هەبوونی کێشە لە گورچیلەکان یاخود برینی گەدە، واز لە خواردنی توو بهێنرێت.

کۆرابێلۆڤا ڕوونیشی کردەوە، هەندێک کەس هەیە هەستیاریان بە خورادنی توو هەیە باشتر وایە خۆیان لە خواردنی بە دوو بگرن ئەو کەسانەی دەزانن، بە خواردنی ئاسودە نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا