لایەنە كوردییەكان بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق رازی نین

پۆڵەتیك پرێس:
لایەنە كوردییەكان بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق رازی نین‌و دەیانەوێت گۆڕانكاری لەچەند ماددەیەكی هەموارەكەدا بكەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەفراكسیۆنە كوردییەكان بۆ “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، چەند رۆژێكە لەنێوان فراكسیۆنە كوردییەكان دەست بەچەند گفتوگۆیەكی نافەرمی كراوەو گفتوگۆكانیش تایبەتە بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، لایەنە كوردییەكان بەتایبەتی ئەو لایەنانەی ژمارەی كورسییان كەمە، ناڕازین بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان‌و لەناو ئەو مادانەشی رەتیدەكەنوە ماددەی 15یە، كە جۆری بازنەی هەڵبژاردن دیاریدەكات.

بەقسەی سەرچاوەكە، فرەبازنەیی پارێزگاكان زیانی بۆ لایەنە بچووكەكان هەیەو رۆێژەی ئەو كورسییانەی ئێستا هەیانە كەمدەكاتەوە، بۆیە رازینین‌و پێشنیازیان گەڵاڵە كردووە، لەكاتی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە پێشنیازەكانیان بخەنەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرەتای مانگی داهاتوو، وەرزی یاسادانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوەو یەكێك لەو یاسانەشی لەكاتی دەستپێكردنەوەی وەرزی یاسادانان، هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەبێت لەو یاسایانەی گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، لایەنە كوردییەكان سوور دەبن لەسەر جێگیركردنی پێشنیازەكانیان، كە یەكێك لەپێشنیازەكان بەهەمان شێوەی یاساكەی پێشوو بازنەی هەڵبژاردنەكان لەسەر ئاستی پارێزگا بێت، نەك قەزاو ناحییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا