سودانی: ڕەتیدەکەینەوە عێراق وەک شانۆیەک بۆ بوونی گروپە چەکدارەکان بەکاربهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێگەی عێراق کردەوە کە نەبێتە تەختەیەک بۆ دەستدرێژیکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.

هاوکات، جەختی لەوەکردەوە، ڕەتیدەکاتەوە خاکی عێراق وەک شانۆیەک بۆ بوونی گروپە چەکدارەکان بەکاربهێنرێت.

جێی ئاماژەیە پێشتر قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی لە عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا