پۆڵەتیک پرێس
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەعێراق هەڵمەتێکیان دژی ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر دروشمی “نەتەوەیەکگرتووەکان هاوبەشی کوشتن”ە دەستپێکرد.
ئەم هەڵمەتە لەڕۆژی سێشەممەوە بەردەوامی هەیە و تیایدا بەشێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەتاوانەکانی کوشتن و گەندەڵی تێوەگلاوە و بەشداری هەیە.
لەلایەکی دیکەوە چەند بەکارهێنەرێک وێنەی جێنین هێنیس پلاسخارتیان بڵاوکردەوە لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی فراکسیۆن و هێزە چەکدارەکان و تۆمەتباریانکرد بەوەی بەشێکە لەسیستمی گەندەڵی و داوایانکرد کاری ئەو نێردەیە لەعێراق کۆتایی پێبهێنرێت.
ئەم هەڵمەتە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دژی رفاندن و کوشتنی چالاکوانان کەرۆژی سێشەممە لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەژێر دروشمی “کێ کوشتمی” دەستیپێکرد.