بەشیر حەداد: لایەنە شیعەكان پاشگەزبوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەو رێككەوتنەی لەنێوان شاندەكەی‌و لایەنە شیعەكان كراوە.

بەشیر حەداد لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەوەی پاشگەزبووەتەوە لایەنە شیعەكان‌و ئەوەش پەیوەندی بەكێشەكانی خۆیانەوە هەیە، نەك پشكی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان، بەشیر حەداد جەختیكردەوە، تائێستا دیارنییە، كەی چۆن كۆبوونەوە دەكرێت‌و رەنگە كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی تر دوابخرێت، كە دواتر ئەوە رادەگەیەنین.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی هەینی رابردوو، لایەنە شیعەكان‌و شاندی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی كورد لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق رێككەوتن، بەڵام ئێستا كێشە بۆ ئەو رێككەوتنە دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا