ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد داوایەکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوا رایگەیاند، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد داواکەی ئەمریکای لەبارەی ئەنجامدانی دانوستانی بێمەرج رەتکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، دەیڤد براونشتاین، نێردراوی ئەمریکا تایبەت بە سوریا ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی دڵنیاکردووەتەوە لەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا پاڵپشتی دانوستانەکانی کورد دەکات و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی کوردی کرد بەبێ مەرج.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد داواکەی ئەمریکای رەتکردووەتەوە و داوای لە براونشتاین کردووە بەڕۆڵی خۆی هەستێت لە فشارخستنەسەر پارتی یەکێتی دیموکراتی بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی شوباتی رابردوو، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد داواکارییەکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رەتکردەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارتەکانی یەکینەی نیشتیمانی کورد بۆ تاوتوێکردنی خاڵەکانی ناکۆکی نێوان هەردوولایەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا