لیژنەی دارایی: لەگەڵ هەرێم رێكبكەوین یاخود نا بودجە تێدەپەڕێنین

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن یان نەگەن دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەكەن.

سامر زیبان ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە وادەیەكی جێگیرە بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی و ئەگەر لەگەڵ حكومەتی هەرێم بگەن بە رێككەوتن، یاخود نەگەن بودجەكە تێدەپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنی بودجە نەبەستراوەتەوە بە پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵییەوەو هیچ پەیوەندییەكیان بەیەكەوە نییە.

پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی دوو شەمەی داهاتوو كە دەكاتە 15ی ئازار، دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بكرێت بە دانانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی و دەنگدان لەسەری.

دوای چەندین كۆبونەوە، بەڵام هێشتا لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەگەشتونەتە رێككەوتن.

بەوتەی بەرپرسانی هەرێمیش تاوەكو پرسی پشكی كورد لە پرۆژە یاساكەدا یەكلایی نەكرێتەوە چاوەڕوان ناكرێت بودجە تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا