٢٥ ملیۆن عێراقی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێن

پۆڵەتیک پرێس

ڕیکلامی ژمارەیی عێراق لە ئەنجومەنی ناحکومی ڕایگەیاند، ٢٥ ملیۆن عێراقی لە وڵاتەکەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، بەکارهێنەران لەمساڵدا چالاکترن، بەراورد بەساڵی پار ٤ ملیۆن بەکارهێنەر زیادی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ٢٠ ملیۆن فەیسبوکیان بەکارهێناوە، ١٣ ملیۆن ئینستگرامیان بەکارهێناوە، ١١.٢٥ ملیۆن سناپ چاتیان بەکارهیناوە،١.٣٠ ملیۆن تویتەریان بەکارهێناوە،١.٢٠ ملیۆن تۆڕی لینکدانیان بەکارهێناوە، ١٧ ملیۆن مەسنجەریان بەکارهێناوە.

لە ئەنجامدا، بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراق لەمساڵدا دەگاتە نزیکەی ٣٠.٥٢ بەکارهێنەر، بەمەش بەراورد بە ساڵی پار ٧٠٠ بەکارهێنەر زیادی کردووە.

زیادکردنی بەکارهێنەرانیش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هۆکارێک بوو ئەوەی هەموو کەسێک لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئیش و کاروبار و خوێندنی خۆی ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا