پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانکۆی سلێمانی 100 کەسی بە گرێبەستی رۆژانە دامەزراند و داوا دەکات رۆژی یەکشەممە سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، پاش جیاکردنەوەی ئەو فۆڕمانەی بۆ دابینکردنی 100 هەلی کاری رۆژانە بڵاوکرابوونەوە، 100 کەس بەشێوەی گرێبەستی رۆژانە وەرگیراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە کاتژمێر 9:00ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 16ـی شوبات لە باڵەخانەی ژمارە 16 هۆڵەکانی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی ئامادەبن بە مەبەستی چاوپێکەوتن.
ئەوەش هاتووە، پێویستە ئامادەبووان لەکاتی سەردانیکردن کارتی نیشتمانی یان پێناسێکیان پێبێت.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیک لەم بەستەرەیە بکە: