پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسان و شرۆڤەکارانی پێشووی ئەمریکا دەڵێن، “شێوازی بەڕێوەبردنی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەولەویەتی ستراتیژی سەبارەت بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هاوتایە لەگەڵ ئەو شێوازەی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەیبوو لە ئیدارەدانی وڵاتەکەی”.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیدا هاتووە، “لێکچوونەکانی نێوان بایدن و ترەمپ زیاتر ڕوونبووەوە کاتێک بایدن دەستبەرداری پەیمانەکانی بوو کە لە هەڵبژاردندا ئاماژەی پێکردن و هەستا بە سەردانیکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ئەو بەرپرسانە بە نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاند، “لەگەڵ تێپەڕینی کات بایدن پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی زۆرێک لە پەیمانەکانی”. وتیشیان، “چ بایدن و چ ترەمپ لەسەر بنەمای پارێزگاریکردن لە هەیمەنەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەیان کردووە، لەکاتێکدا ئەمریکا لەڕووی ناوخۆییەوە لە پاشەکشەدایە”.
ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکارە، بەڵام بەشێکی زۆر لە ئەمریکییەکان لە شێوازی سەرۆکایەتییەکەی بایدن ڕازی نین.