پرۆژەیەکی رێگەوبانی ‘ستراتیجی’ لە سلێمانی رادەگەیێندرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆژەیەکی رێگەوبانی ستراتیژی لە سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و جەنجاڵیی سەر شەقامی 60 مەتری کەم دەکاتەوە.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شاری سلێمانی گواستیەوە، پڕۆژەی ‘یەکتربڕی تۆفیق وەهبی’ لەسەر شەقامی شەست مەتریی شاری سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە گەڕەکەکانی کانی گۆمە، چوارچرا، کەندەسوورە، سایب سیتی و کوردسیتی پێکەوە دەبەستێتەوە و جەنجاڵیی سەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی کەمدەکاتەوە.

پرۆژەکە دەکەوێتە بەردەم شەقامی رۆشتن بەرەو کەندەسوورە و لە ماوەی هەفتەیەکی دیکەدا پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کاتی تەواوکردنی پرۆژەکە 430 رۆژە و بە تێچووی 13 ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.

کۆمپانیای تراویلکە کاری جێبەجێکردن بۆ پڕۆژەکە ئەنجام دەدات و پێشبینی دەکرێت لە 16ـی 12ـی 2025 بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی شاری سلێمانییەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ماوەکانی رابردوودا چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژیی رێگەوبانی لە سلێمانی جێبەجێکردووە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامەکانی شارەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا