دوای گەڕانەوەی سودانی لە ئەمریکا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک چاوەڕوانی ھاتنەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان و پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی.

پەروین فاتیح، سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، تائێستا وادەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاری نەکراوە، چونکە دەبێت سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆببنەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی ھاتنەوەی سودانین.

وتیشی، لە کۆبونەوەکانی رابردوو لەگەڵ سودانی فراکسیۆنەکان پڕۆژە و بەرنامەی کاری خۆیان پێشکەشکردوە، لەسەر چۆنیەتی پێکھێنانی ئەنجومەنەکە و دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک، سودانیش لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پڕۆژانە و بەشداریپێکردنی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا